یادداشت

 له‌ دنیای مه‌جازیی ئینترنێتدا سنووره‌کانی دیموکراسی به‌ربه‌رینترن

مسته‌فا شێخه‌

وێڕای داوای لێبوردن له‌ هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی به‌ هۆی نووسینی کامێنتێکی من له‌ وێبلاگه‌که‌ی کاک سوله‌یماندا به‌ جۆرێک له‌ جۆره‌کان تووشی دڵ ئێشان و ناڕاحه‌تی بوون.

دیاره‌ من وه‌ک پشیله‌ی ره‌جه‌به‌ شێت گه‌ڕه‌که‌ ماڵێکم به‌ خۆمه‌و سووتاند، به‌ڵام خۆم ئه‌وه‌نده‌ رووهه‌ڵماڵاوم پاش نووسرانی چه‌ند وتار و ده‌یان کامێنت له‌ دوای کامێنته‌که‌ی خۆم دیسان سه‌رم هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌. له‌ وه‌ڵامی ئه‌و براده‌ره‌ به‌رێزه‌دا که‌ منی به‌ مام سڵه‌مان ناو بردبوو، ئه‌و چه‌ند رسته‌یه‌ی خواره‌وه ره‌ش ده‌که‌م...

ادامه نوشته

چیرۆک

تاڵترین چیرۆكی دنیا

به‌ منداڵی له‌گه‌ڵ دایك و بابم بۆ سه‌ردانی خزمێكمان چووینه‌ به‌نده‌رعه‌باس. له‌وێ، رۆژێك كه‌ هه‌وای خۆش بوو، خزمه‌كه‌مان ئێمه‌ و ژن و منداڵه‌كه‌ی خۆی سواری به‌له‌مێكی ماسیگری كرد و بردینیه‌ ده‌ریا. به‌ ده‌ریایدا گێڕاین و له‌باره‌ی ده‌ریاوه‌ بۆمان دوا و گوتی: "جار جاره‌ ده‌ریا زۆر باشه‌، به‌ڵام كه‌ دوورتر ده‌ڕۆین، زۆر خراپ و دڵڕه‌ق ده‌بێ. بۆیه‌ هیچ ده‌ریایه‌ك جێی متمانه‌ نییه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌وی هه‌ره‌ چاكیان." ده‌وری سه‌عاتێك، هه‌روا كه‌ هێدی هێدی سه‌وڵی لێده‌دا، باسی ده‌ریای كرد، تا ماندوو بوو و وازی له‌ سه‌وڵ لێدان هێنا. ژنه‌كه‌ی سفره‌یه‌كی له‌سه‌ر لاقی پان راكرد بۆئه‌وه‌ی ئه‌و نان و سه‌وزه‌ و په‌نیر و خورمایه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی هێنابوو، به‌سه‌رماندا دابه‌ش بكات.

من هه‌روا له‌ رووی كونجكۆڵی و هه‌وه‌سی خۆمه‌وه‌، په‌لكه‌ نانێكی بچووكم بۆ ماسییه‌كی بچكۆله‌ی جوان هاویشته‌ ده‌ریاوه‌. به‌ر له‌وه‌ی ماسیه‌كه‌ خۆی بگه‌یه‌نێتێ، پۆلێك ماسیی دیكه‌ تێی وه‌رووكان. زگم پێ سووتان و په‌لكه‌ نانێكی دیكه‌شم بۆ تێهاویشتن و كاتێ دیتم ماسییه‌كان ژماره‌یان زیاتر بووه‌، ئه‌وه‌نده‌ نانه‌ی پێم مابوو دامنێ. ته‌نانه‌ت نانم له‌ دایك و بابم و ژن و منداڵی خزمه‌كه‌شمان وه‌رگرت و بۆم خستنه‌ ده‌ریاوه‌. له‌وه‌ی كه‌ نانم ده‌دا به‌ ماسییان، ئێجگار خۆشحاڵ بووم و بزه‌م له‌ لێو لانه‌ده‌چوو. حه‌زم ده‌كرد توانیبام نان بده‌مه‌ هه‌ر هه‌موو ماسییه‌كان.

دواتر كه‌ گه‌وره‌ بووم، گونده‌كه‌ی خۆمانم به‌جێ هێشت و بۆ كار چوومه‌ به‌نده‌رعه‌باس. چه‌ند ساڵێك له‌ ئه‌سكه‌له‌ سندووق و فه‌رده‌م باركردن و داگرتن. ماسییه‌كانیش له‌وێ بوون. به‌ڵام ده‌رفه‌ت و تاقه‌تی ئه‌وه‌م نه‌بوو نانیان بده‌مێ. چه‌ندین ساڵ دواتر، به‌ هۆی داهاتی كه‌مه‌وه‌ وازم له‌ كۆڵكێشی هێنا و بووم به‌ ماسیگر. له‌وه‌به‌ولا، تۆڕم ده‌خسته‌ ده‌ریاوه‌، ماسیم پێوه‌ ده‌كردن، له‌ ناو به‌له‌مدا به‌سه‌ر یه‌كمدا هه‌ڵده‌ڕشتن و ده‌مبردنه‌ لێواری ده‌ریا و له‌ بازاڕ ده‌مفرۆشتن بۆئه‌وه‌ی نان بكڕم.

سه‌رچاوه‌: فتح الله بی‌نیاز،داستان همشهری، شماره‌ ۳

یادداشت

ترسان له‌ ئازادی یان وه‌همی پیلان

ئه‌و رۆژه‌ی بۆچوونی نهێنیی "دڵسۆز" ناوێكم چاو پێكه‌وت و بێتاقه‌ت بووم له‌وه‌ی دیسان خه‌ریكن سلێمانه‌یی گوته‌نی به‌ فسكه‌ فسك بۆچوونی خۆیان له‌باره‌ی قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانمان ده‌رده‌بڕن و من كه‌ له‌و سرت­وخورت و پاش­مله‌ باسی یه‌ك كردن و نهێنكارییه‌ بێزار بووم پێم له‌ جه‌رگی خۆم نا و ئه‌وی بن به‌ڕه‌م هێنایه‌ سه‌ر به‌ڕه‌. هه‌تا كه‌ی رووبه‌ڕوو به‌ كه‌سه‌كانمان هه‌ڵبڵێین و پاشمله‌ زه‌میان بكه‌ین؟ ئه‌و ته‌وقه‌ ده‌بوو بشكێت...

ادامه نوشته

ره‌خنه‌

 تێبینیه‌ک له‌سه‌ر بابه‌تی "ڕه‌خنه‌" له‌ وێبلاگی سلێمان دڵسۆزدا

فه‌ریدوونی ئه‌رشه‌دی

 کاتی خۆی له‌و سه‌رده‌مانه‌دا که‌ بونیادی نووسین به‌ کوردی له‌ ده‌وره‌یه‌کی تازه‌دا داده‌نرا " مه‌به‌ستم ساڵه‌کانی 63/64 به‌ملاوه‌یه‌ " مانای ڕه‌خنه‌ شتێکی دیکه‌ بوو . لانی که‌م له‌ بواره‌ حه‌قیقیه‌که‌یدا و نه‌ له‌م به‌ستێنه‌ مه‌جازی یه‌دا . به‌تایبه‌ت له‌بواری ئه‌ده‌بیات دا . له‌و ساڵانه‌دا  سه‌ره‌تا له‌ ماڵان و دووکانی دۆستان و  پاشان له‌ کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کاندا باسی به‌رهه‌م و دونیای خه‌یاڵیی و مێتۆدی کار و تایبه‌تمه‌ندیی به‌رهه‌می به‌رهه‌مهێنه‌ران ده‌کرا . گه‌رچی به‌ کرچ و کاڵی ...

ادامه نوشته

وه‌ڵام

وه‌ڵامی به‌ڕێز حه‌مه‌ساڵح سووزه‌نی

دۆستان، به‌ڕێزان، خۆشه‌ویستان، به‌ر له‌ هه‌موو شتێ داوای لێبوردن له‌ هه‌مووتان ده‌که‌م که‌ دره‌نگ و دوای 47 بۆچوون .. له‌م جیهانه‌ هه‌زار سیمایه‌ی ئینتێرنێت و وێببازاڕه‌دا، له‌ رێگای دۆستێکه‌وه‌، که‌وتم به‌سه‌ر وێگلاگی دۆستی به‌ڕێز کاک سلێمان دڵسۆزدا و به‌ داخه‌وه‌ ره‌خنه‌که‌ی کاک سڵێمانم نه‌دۆزیه‌وه‌ به‌لام رای دۆستانی دیکه‌ به‌تایبه‌ت کاک مسته‌فا شێخه‌م خوێنده‌وه‌ و هیوادارم هه‌موومان له‌ ره‌خنه‌گرتن(له‌ هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا) سه‌رکه‌وتوو بین. به‌ڕێز کاک مسته‌فای به‌ڕێز من به‌ پێی فه‌رمایشه‌که‌ی جه‌نابت که‌ فه‌رمووت پرسیاره‌کان له‌ لایه‌ن کاک ره‌هبه‌ره‌وه‌ ئاراسته‌کراوه‌ و به‌ شێوه‌ی نووسراویش داته‌ ده‌ستم.. ئه‌و حه‌قه‌م(دروست یان نادروست) دا به‌ خۆم که‌ دوای ساڵێک زێده‌تر له‌ وێبلاگه‌که‌ی خۆمدا بڵاوی بکه‌مه‌وه‌ و ناوی ئه‌و به‌ڕێزه‌ش بخه‌مه‌ پاڵ جه‌نابت... گله‌یی من له‌ رامان بوو که‌ بۆ وتوێژێک که‌ به‌ گوته‌ی جه‌نابت راسپارده‌ی خۆیان بووه‌ بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه‌ .. نه‌ک له‌ جه‌نابت که‌ زه‌حمه‌تی هاتن بۆ سه‌قزت وه‌به‌ر خۆدابوو و منت سه‌رفه‌راز کردبوو و.. ئه‌گه‌ر نه‌متوانیوه‌ له‌و کورته‌گله‌ییه‌ له‌ رامان، ئه‌وه‌ به‌جه‌نابت رابگه‌یه‌نم، داوای لێبوردنت لێده‌که‌م و به‌راستی مه‌به‌ستم سووککردنی جه‌نابتان نه‌بووه‌... ئه‌وه‌ش که‌ له‌ ماوه‌ی سی ساڵ هه‌وڵدانم بۆ خزمه‌ت به‌ ئه‌ده‌بی وڵاته‌که‌م نه‌متوانیوه‌ ئه‌و خزمه‌ته‌ی شایان بێ بیکه‌م .. داوای لێبوردن له‌ دڵسۆزانی ئه‌ده‌بیی وڵاته‌که‌م ده‌که‌م.. و هیوادارم له‌ هه‌ڵسه‌نگاندن یان خوێندنه‌وه‌ و ره‌خنه‌کاریی ئه‌مرۆژیانه‌دا له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌کان ئه‌وه‌ روون ببێته‌وه‌ نه‌ک له‌ شڕه‌چه‌له‌حانه‌ و سووکایه‌تی پێکردندا،،، هه‌ر خۆش بن و له‌ خزمه‌ت به‌ ئه‌ده‌بی وڵاته‌که‌ماندا سه‌رکه‌وتوو بن!

یادداشت

یادداشتێک له‌ سه‌ر چیرۆکی تارا

"تارا"، وه‌ک زۆربه‌ی چیرۆکه‌کانی دیکه‌ی حه‌سۆ، هه‌ر له‌ یه‌که‌م دێڕه‌کانه‌وه‌ ده‌ریده‌خات که‌ چیرۆکێکی سیمبۆلیکه‌. خوێنه‌ر هه‌ر به‌ یه‌که‌م نیگا ده‌زانێت "ئه‌سپه‌ کوێت" و...

ادامه نوشته

ره‌خنه‌

شنبه 5 دی1388 ساعت: 1:13 توسط: یک دوست

تراخدا تو هم مانند صالح سوزنی مباش؛ باعرض معذرت در هرجا کسی ... صدایی مثل سووزنی و صالح بدهد، کاک صالح فورا در وبلاگ خودش مطرح میکند که...‌

ادامه نوشته