چیرۆک
هه‌ندێك چیرۆك هه‌ن هه‌رگیز كۆن نابن
حه‌ڤده هه‌ژده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له ناو گۆڤار یان كتێبێكی فارسی‌دا، نازانم، چیرۆكێكم خوێنده‌وه كه به هۆیه‌وه ئاشقی كه‌سێك بووم به ناوی رابیندرانات تاگوور. ساڵ هاتن و چوون و من ئه‌و چیرۆكه‌م بزر كرد. له‌و ساڵانه‌دا گه‌لێك جار، له دۆخێكی تایبه‌تی رۆحیدا هه‌ستم كردووه كه پێویسته جارێكی دی ئه‌و چیرۆكه بخوێنمه‌وه. ناوی چیرۆكه‌كه‌م به "كابولی" له بیر مابوو، زۆر به‌دوایدا گه‌ڕام. نه‌بوو. له‌و ساڵانه‌ی دواییشدا چه‌ند جارێك تۆڕم خسته ناو گووگڵه‌وه و له باتی كابولی چیرۆكی دیكه پێوه‌بوون.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر هاوڕێی خۆشه‌ویستم قه‌ره‌نی ئه‌حمه‌دئاغایی ـ كه بۆ كتێب لێم خافڵ نییه‌ـ دوو كتێبی بۆ هێنام، یه‌كیان كتێبێك بوو به ناوی "چگونه داستان بنویسیم" كه پێی وابوو بۆ كۆرسی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی به كه‌ڵكم دێت. هه‌روا كه لاپه‌ڕه‌م لێ هه‌ڵده‌دانه‌وه به سه‌ر چیرۆكێكدا كه‌وتم كه نووسه‌ر وه‌ك فاكت هێنابوویه‌وه. خۆی بوو. "كابولی والا!"
به‌ر له‌وه‌ی چیرۆكی دڵخوازی خۆم ببینمه‌وه، زۆر جار بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر ده‌ستیشم بكه‌وێته‌وه ره‌نگه تێپه‌ڕینی ئه‌و هه‌موو ساڵه و گۆڕانێك كه به‌سه‌ر زه‌وق و دیدگای مرۆڤدا دێ، ببێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌وره‌ییه‌ی له خه‌یاڵدان و هۆشمدا هه‌یبووه، نه‌یمێنێ. پێشتر ئه‌وه‌م بۆ هاتبووه پێش. بۆیه ده‌ترسام. حه‌ڤده هه‌ژده ساڵ مه‌ودایه‌كی كه‌م نه‌بوو.
به‌ڵام تامه‌زرۆیی زۆر، به سه‌ر ترسهكهمدا زاڵ بوو و ملم نا له خوێندنه‌وه.
كه گه‌یشتمه كۆتایی، هه‌مان هه‌ستی یه‌كه‌م خوێندنه‌وه سه‌رتاپای داگرتم. هه‌ر ئه‌و كاته هاتمه‌وه سه‌ره‌تای چیرۆكه‌كه، لاپه‌ڕه‌یه‌كی سپیی وۆردم كرده‌وه و په‌نجه‌م له‌سه‌ر كیبۆرد كه‌وتنه جووڵه:
مینی، كچه پێنج ساڵانه‌كه‌م، بێ قسه‌كردن هه‌ڵناكات...