بێ پەروەردەی چیرۆکنووس، بە هیچ کوێ ناگەین
لە وەڵامی کامێنتێکی مندا کە لە وێبلاگی ئەنجومەنی شنۆ، لە پای چیرۆکی دوو هاوڕێدا نووسیبووم، بەڕێز مرادی ئەعزەمی وتارێکی نووسیوە و لە هەمان وێبلاگدا بڵاوی کردووەتەوە. سەرەتا سپاسی دەکەم و دەگەڵ بەشێک لە بۆچوونەکانیدا هەم، بە تایبەت ئەوە کە بەرتەسکیی فەزای کامێنت و نووسینی سەرپێیی و بە پەلە دەتوانێ مافی ڕەخنەیی دەقێک پێشێل بکا. ئەوەی من نووسیم دەردەدڵێکی گشتیی بوو سەبارەت بە دۆخی ئێستای چیرۆکی کوردی و لەو نێوەدا ئەو دوو دەقە بوون بە بەڵاگێڕەوەی نەخۆشینەکانی چیرۆکی کوردی...
+ نوشته شده در چهارشنبه سیزدهم دی ۱۳۹۱ ساعت 13:26 توسط س.دڵسۆز
|